٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٣٢
وەلەد شێخ : ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەسی 72 کاتژمێری لە یەمەن

نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن دوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ شاندی سەنعا لەو وڵاتە ڕایگەیاند : ڕێککەوتن کراوە لەسەر ئاگربەستێکی 72 کاتژمێری لەو وڵاتە .

بەپێی ڕاپورتی کەناڵی هەواڵی مەیادین: ئیسماعیل وەلەدشێخ ئەحمەد نێردراوی  تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئەمڕۆ پێنج شەممە  لە وتووێژ لەگەڵ ئەم کەناڵە وتی : دوای دیدار  لەگەڵ شاندی سەنعا  لە عومان  لەگەڵ ئاگربەسی حەفتا و دوو ساعەتە ڕەزامەندیان کرد .

ناوبراو وتیشی کە لەم دیدارە هەروەها بە چالاک کردنی لیژنەکانی چاودێر  بەسەر ئاگربەس  بۆ دەستەبەرکردنی  ڕەزامەندی لەسەر کراوە .

وەلەد شێخ  ڕۆژی  ڕاردوو  گەیشتە  عومان و ئەمڕۆ لەگەڵ شاندی سەنعا دیداری کرد و بڕیار ئەمشەویش  چەند دیداری دیکەشی هەبێت .

ناوبراو بە پێشنیارێک  بۆ چارەسەرکردنی پرسی یەمەن سەبارەت بە  پێکهاتنی دەوڵەتی یەکگرتووی نیشتمانی گەیشتوەتە مەسقەتی پێتەختی عومان .

نوێنەری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروبار یەمەن بەرلەمە ڕۆژی یەکشەممە جارێکی تر پێداگری کرد کە دەسڕاگەیشتن بە ڕێگەچارەیەکی سیاسی تۆکمەوتەواو،  تەنیا بە دوورکەوتنەوە لە کێشە و ناکۆکییەکان لەم وڵاتە  دەستەبەر دەکرێت.

شێخ ئەحمەد وەلید وتیشی: ئەگەرچی وتووێژەکانی کوێت ڕێککەوتنی لێ نەکەوتوەتەوە بەڵام ئەنجامی گرینگ و کاریگەری هەبووە....

کۆتایی کورتە نامە/310